لە سنووری ناحیەی سەرگەڕان عەرەبی هاوردە بە هاوكاریی سوپای عێراق پەلاماری چەند گەنجێكی كورد دەدەن و دەبێتە شەڕیان.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە كەركوك گواستییەوە، لە گوندی پەڵكانەی سنووری ناحیەی سەرگەڕان عەرەبی هاوردە بە هاوكاریی سوپای عێراق پەلاماری چەند گەنجێكی كوردییان داوە و ئەفسەرێكی سوپا چووەتە سەر ماڵە كوردەكان لەو سنوورە و پێیڕاگەیاندوون”دەبێت ناوچەكە چۆڵبكەن چونكە ئێرە شوێنی ئێوە نییە”.
هاوكات جوتیارێك لە ناحیەی سەرگەڕان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، چەند ڕۆژێكە هەوڵێكی گەورەی تەعریب لەو ناوچانە دەستیپێكردووە و ڕۆژانە سوپای عێراق ڕێگری لە جوتیارانی كورد دەكەن كە زەوییەكانیان بكێڵن و ئەمڕۆش عەرەبی هاوردە بە هاوكاریی سوپا پەلاماری چەند گەنجێكی كوردیان داوە و سوپای عێراق بە ئاشكرادەیانەوێت زەوییەكان لە كورد بسەننەوە لە كاتێكدا هەموو بەڵگەیەكی یاسایی هەیە و لە بەرژەوەندیی جوتیارانی كورددایە.