سەرۆك كۆمار دەچێتە جەزائیر

لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عێراق و دەیان سەرۆك و سەركردە و وەزیری وڵاتان دەچنە جەزائیر و بەشداریی لوتكەی عەرەبی دەكەن.

بڕیارە سبەینێ سێشەممە خوولی 31ـەمینی لوتكەی وڵاتانی عەرەبی لە جەزائیر دەست بە كارەكانی بكات و لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عێراق بەشداریی لوتكەكە دەكات.

بەپێی كارنامەی لوتكەی وڵاتانی عەرەبی، دۆسیەی ئاسایشی خۆراك و پاشەكشێی ئابوریی جیهان و وڵاتانی عەرەبی و ئاڵنگارییەكانی ناوچەكە لە لوتكەكەدا تاوتوێدەكرێن و جگە لە سەرۆك كۆماری عێراق، سەرۆك، پاشا و میری 14 وڵاتی دیكە بەشداریی لوتكەی وڵاتانی عەرەبی دەكەن.

بەشێكی تری تەوەری كۆبوونەوەكانی لوتكەی وڵاتانی عەرەبی، گفتوگۆكردن دەبن لەبارەی دۆخی وڵاتانی فەڵەستین، یەمەن، لیبیا، سوریا، سودان، سۆماڵ و لوبنان و ئەو قەیرانە سیاسی و ئابورییانەی ئەو وڵاتانەیان گرتوونەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یه‌كه‌م دانیشتنى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ستیپێكرد

یه‌كه‌م دانیشتنى خوولى پێنجه‌مى ئەنجومەنی نوێنەران ده‌ستیپێكرد كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ڕێوڕه‌سمى یه‌كه‌م دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌ستیپێكرد. به‌پێی زانیارییه‌كانى…
Total
0
Share