زیاتر لە 90 ملیار دۆلار داهاتی نۆ مانگی فرۆشتنی نەوتی عێراق بووە

بڕی داهاتی فرۆشتنی نەوتی عێراق کە لە نۆ مانگی ساڵی 2022دا فرۆشراوە، زیاترە لە 90 ملیار دۆلار.

بەپێی ئامارێک کە کۆمپانیای سۆمۆی عێراقی بڵاویکردووەتەوە، بڕی داهاتی نەوتی عێراق کە لە ماوەی  نۆ مانگی ساڵی 2022دا فرۆشراوە، 90 ملیار و 388 ملیۆن و 786 هەزار و 336 دۆلار بووە، بە تێکڕای مانگانەی 10 ملیار و 43 ملیۆن و 198 هەزار و 481 دۆلار.

ئاماژە بەوەشکراوە، داهاتی فرۆشتنی نەوت لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی 2021 بەڕێژەی %70.6 زیادیکردووە، بەوپێیەی لە ساڵی ڕابردوودا داهات 52 ملیار و 981 ملیۆن و 515 هەزار و 830 دۆلار بووە، بە تێکڕای مانگانەی 5 ملیار و 886 ملیۆن و 515 هەزار و 830 دۆلار.

بەپێی ئامارە ئاشکراکراوەکانی سۆمۆ، مانگی ئایاری ئەمساڵ زۆرترین داهاتی فرۆشتنی نەوتی تێدا تۆمارکراوە، کە گەیشتە 11 ملیار و 477 ملیۆن و 514 هەزار و چوار دۆلار، لەکاتێکدا مانگی کانونی دووەم کەمترین داهاتی تێدا تۆمارکراوە بە بڕی هەشت ملیار و 322 ملیۆن و 679 هەزار و 526 دۆلار.

بابەتی پێشتر

بەهۆی رووخانی پردێکەوە لە هیندستان 132 کەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

کەمیی ڤیتامینی خۆر "زۆر مەترسیدارە".. مردنی پێشوەخت لە دەرگاکەت دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت گەیشتە سەروو 121 دۆلار

سەرەڕای دابەزینی و سووربوونی پێنوێنییەكانی، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 121 دۆلار مایەوە. ئەمڕۆ پێنجشەممە لەگەڵ كردنەوەی…
Total
0
Share