ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە پردێک کە بۆ سەردەمی داگیرکاریی بەریتانیا دەگەڕێتەوە و لەمدواییانەدا حکومەتی هیندستان نۆژەنیکردووەتەوە ڕووخا و بەهۆیەوە 132 کەس گیانیان لەدەستدا.
پێشتر لە دوای ڕووخانی پردەکە بەرپرسان ڕایانگەیاند، 120 کەس گیانیان لەدەستداوە بەڵام ئێستا ژمارەکە بۆ 132 کەس بەرزبووەتەوە.
میدیاکانی هیندستان لە زاری بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە بڵاویانکردووەتەوە، کە زیاتر لە 500 کەس کە زۆرینەیان ژن و منداڵ بوون لەسەر پردەکە بوون لەکاتی ئەنجامدانی ڕێوڕەسمەکانی بۆنەیەکی ئایینیدا، لەوکاتەدا ڕاگرەکانی پاڵپشتیکردنی پردەکە پچڕاون و پردەکە ڕووخاوە.
بریجێش ویلیا وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند، زیاتر لە 80 کەس ڕزگارکراون و ئەگەری هەیە ژمارەی قوربانییەکان زیاتر بەرزببێتەوە لەگەڵ بەردەوامیی پرۆسەی گەڕان بەدوایاندا.