سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی: بەردەوام چاودێریی فرۆشگای خوێندنگەکان دەکەین

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، رۆژانە سەردانی فرۆشگای خوێندنگەکان دەکەین و بەردەوام چاودێریی کوالێتی خواردن و پاکوخاوێنیان دەکەین.

رێکان جەمال سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “لە دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا فرۆشگای خوێندنگەیەک بەهۆی نەخۆشکەوتنی ژمارەیەک خوێندنگە داخرا، دواتر فرۆشگاکە کرایەوە و لە ئێستادا بەردەوام چاودێریی دەکەین”.

باسی لەوەش کرد، “ئەوەندەی ئێمە چووین و پشکنینمان بۆ فرۆشگاکە کردووە لە ئێستادا کوالێتی خواردنەکان و پاکو خاوێنی لە ئاستێکی باشدایە”.

ئاشکراشی کرد، “ئێمە رۆژانە سەردانی فرۆشگای خوێندنگەکان دەکەین، بەردەوام چاودێری دەکەین، هەندێک فرۆشگا تەواو پابەندن و هیچ کێشەیەکیان نییە، هەشمانە وەسلی غەرامە یان ئاگادارکردنەوەی بۆ دەردەکەین، هەر فرۆشگایەکیش پابەند نەبێت بە دڵنیاییەوە دادەخرێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ سلێمانى بە تۆمەتى کوشتنى بەرازێک چوار هاوڵاتى دەستگیرکران

بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاند، چوار كه‌سیان ‏ده‌ستگیركردووه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ى به‌رازێكیان كوشتووه‌. ‏ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا…
Total
0
Share