بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی ڕوونكردنەوە لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی تەماتە لە بازاڕدا دەدات و جەختیشدەكاتەوە لەم وەرزەدا بەرهەمی تەماتە كەمە و تا ئەو كاتەی بەرهەمی ناوخۆيی خانووە پلاستیكییەكان و پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق پێدەگات نرخەكەی بەرزبوونەوە بەخۆوە دەبینێت.
سۆران عەبدولغەفور بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، تەماتە چەند جۆرێكیان هەیە كە نرخەكەیان جیاوازە لە بازاڕدا دەفرۆشرێن و ئەو تەماتەیەی زۆر جوانە كیلۆی 1500دینارە كە لە عەلوە بە 1000 دینار دەفرۆشرێت و جۆری دیكەش هەن هەرزانترن لە كاتێكدا پێشتر ئەو جۆری تەماتەیەی كە جوان بووە یەك كیلۆی بە 1000 دیناربووە و ئێستا گرانبووە.
بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی باسی لەوەش كرد، “بەرهەمی ناوخۆیی تەماتەی خانووە پلاستیكییەكان و بەرهەمی پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق پێبگات نرخەكەیان نزمدەبێتەوە”.