نێیمار بێتاوان دەرچوو: خودا نیشانیدا چەند بەهێزم

دادگای باڵای ئیسپانیا بەفەرمی سەرجەم ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە، کە ئاراستەی نێیمار دا سیلڤای بەڕازیلی کرابوون.

تۆمەتبارکردنی نێیمار لەلایەن فەرمانگەی باج و باجدانی ئیسپانیاوە چیرۆکەکەی بۆ ساڵی 2013 دەگەڕێتەوە، کاتێک لە یانەی سانتۆسەوە پەیوەندی بە بەرشلۆنەوە کرد.

نێیمار و باوکی و دووان لە بەرپرسە کارگێڕییەکان تۆمەتباربوون بە شاردنەوەی زانیاریی دارایی گرێبەستی یاریزانەکە لە فەرمانگەی باج و کۆمپانیای (دی ئای ئێس)، کە خاوەندارێتی لەسەددا 40ی پشکەکانی یاریزانەکەیان کردووە.

دادگا بە فەرمی بڕیاریدا، نێیمار تاوانبار نییە و هیچ پەیوەندییەکی بە دۆسییە داراییەکانەوە نەبووە، ئەو بڕیارەی کە پێشوو درابوو سەبارەت بە زیندانیکردنی بۆ دوو ساڵ و سزای 10 ملیۆن دۆلار، هەڵوەشێنرایەوە.

ئەستێرەکەی سێلیساو وێنەیەکی بڕیارەکەی دادگای لە تویتەر دابەزاندووە و لەسەری نووسیوە، “متمانەت بەخۆت هەبێت، خودا نیشانی دەدات کە تۆ چەند بەهێزیت.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لاپۆرتا ستافی سه‌رۆکایه‌تی کۆده‌کاته‌وه‌ و به‌ڵێنێکی گه‌وره‌ به‌ هانده‌رانی به‌رشلۆنه‌ ده‌دات

سه‌رۆکی پێشووی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌، خوان لاپۆرتا یه‌کێکه‌ له‌و که‌سایه‌تیانه‌ی ئاماده‌کاری بۆ خۆ کاندیدکردن ده‌کات بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی یانه‌ی…
Total
0
Share