ئەمڕۆ خۆپیشاندانەكانی پاریسی پایتەختی فەڕەنسا گرژی تێكەوت، پۆلیسی ئەو شارەش ئاشكرایكردووە، دەیان كەسی دەستگیركردووە.
خۆپیشاندان و ئاگر و توندوتیژی گەڕانەوە بۆ شەقامەكانی پاریس، ئەمڕۆ شەممە 5ی كانونی یەكەم خۆپیشاندانێكی گەورە دژ بە یاسای “ئاسایشی گشتگیر” لەو شارە دەستی پێكرد، لەو خۆپیشاندانەدا هێزە ئەمنییەكان و خۆپیشاندەران ڕوبەڕووی بەكتر بوونەوە و توندوتیژی تێكەوت.
هێزە ئەمنییەكان بە بۆمبی گازیی فرمێسكڕێژ بڵاوەیان بە خۆپیشاندەران دەكرد، ژمارەیەكیش لە خۆپیشاندەران كە ماسكیان بەستبوو هەرشتێكیان بەردەست بكەوتایە دەیانگرتە پۆلیسی چالاكە مەدەنییەكان و ئاگریان لە ئۆتۆمبێلەكانی نێو شەقامەكە و بەربەستەكانی پۆلیس بەردەدا، وەك ئاژانسە جیهانییەكانی هەواڵ بڵاویان كردووەتەوە.
پۆلیسی پاریس لەوبارەیەوە ڕایگەیاندووە، 30 كەسیان لەنێو خۆپیشاندەران دەستگیركردووە، بەبیانوی ئەوەی تێكدەربوون و دزەیان كردووەتە ناو خۆپیشاندەران.
بەر لەوەی توندوتیژی لێبەكەوێتەوە، هەزاران خۆپیشاندەر شەقامەكانی پاریسیان بە ڕێپێوان داگیركردبوو.