سەرچاوەیەك بۆ ئێستا: هەواڵی هێرشی داعش بۆ سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە راستنییە

سەرچاوەیەكی ئاسایش بۆ ئێستا، دەنگۆی هێرشی داعش بۆ سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگەی رەتكردەوە و رایگەیاند، دوورە لە راستییەوە.

كەمێك لەمەوبەر لە چەند سەرچاوەیەكی میدیایی و لاپەڕەكانی تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك وا بڵاوكرایەوە كە چەكدارانی داعش، هێرشیانكردووەتەسەر سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە ناحیەی گوڵاڵە.

عەمید شەماڵ عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری ئاسایشی كوڵەجۆ، لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا هەواڵەكەی رەتكردەوە و رایگەیاند، “چەكدارانی حەشدی شەعبی دوو گولـلەی دۆشكایان بە ئاراستەی چەمی سیروان لە گوندی دەكە تەقاندووە و ئەوەی روویداوە هێرشی داعش نەبووە.

وتیشی، شوێنەكە دوورە لە سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستانەوە و بە هیچ شێوەیەك هێرشنەكراوەتەسەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە و چاودێریی دۆخی ناوچەكە دەكەن.

بابەتی پێشتر

ئەو گەنجەی لە چیای بەرانانەوە كەوتەخوارەوە دەربازكرا

بابەتی دواتر

چوار كەس لە "سێگۆشەی بەرمۆدا" بوونە قوربانی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەڵبژاردنی ئەمجارە جیاوازتر و دیموكراسیتر دەبێت و هەمووان نوێنەری راستەقینەی خۆیان هەڵدەبژێرن

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، “هەڵبژاردنی ئەمجارە جیاوازتر و دیموكراسیتر دەبێت و هەمووان نوێنەری راستەقینەی خۆیان هەڵدەبژێرن”. بافڵ…
Total
0
Share