گرنگترین كانزا و ڤیتامینەكان بۆ بەهێزكردنی قژ

شارەزایان چەند رێگەیەكی بەهێزكردنی قژیان ئاشكراكردووە و یەكێكیان پەیوەندیی بە ئاسنەوە هەیە.

بەپێی توێژینەوە زانستییەكان و وتەی شارەزایان، ڤیتامین و كانزاكان رۆڵی كاریگەریان هەیە لە بەهێزكردنی قژ و رێگریكردن لە هەڵوەرینی، هەروەها پتەوكردنی سەلكی مووەكان، بۆ ئەو مەبەستەش لیستی چەند ڤیتامین و كانزایەكیان بڵاوكردووەتەوە.

بەپێی توێژینەوەكان، ڤیتامین ئەی سووڕی خوێنی توێژی سەر چالاكدەكات و بەوەش رێگری لە وشكبوونەوەی قژ و هەڵوەرینی دەكات، بۆیە رێنمایی دەدەن بۆ رێگریكردن لە هەڵوەرینی قژ كەسەكە هێلكە، سپێناغ، كولەكە، كەرە، شیر و پەتاتە بخوات.

ئاشكرایانكردووە، وەرگرتنی ڤیتامین دی لە خۆراكەكانی وەك ماسیی چەور و پرتەقاڵ و شلك و ترێ، گەشەی مووەكان چالاكدەكات و رێگردەبێت لە لاوازبوونی مووەكان و تەنكبوون و هەڵوەرینی قژ.

شارەزایان ئاماژە بۆ ئەوەش دەكەن كە ئاسن سەرەكیترینی ئەو كانزایانەیە كە قژ بەهێزدەكەن و دەڵێن، “كەمیی ئاسن یەكێكە لە كاریگەرترین هۆكارەكانی هەڵوەرینی قژ، بۆیە گۆشتی سوور، نیسك، هێلكە و سپێناغ بخۆن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەک: خواردنەوە شیرینەکان ئەگەری خەمۆکی زیاددەکەن

توێژینەوەیەک ئاشکرایدەکات، خواردنەوە شیرینەکان ئەگەری خەمۆکی زیاددەکەن. توێژینەوەیەکی زانکۆی بۆنموس، لە بەریتانیا ئاشکرایدەکات، پەیوەندییەکی راستەوخۆ لە نێوان کۆئەندامی…
زیاتر ببینە

بریكاری وەزیری تەندروستی: ئۆمیكرۆن تۆمارنەكراوە، بەڵام چەند هەفتەی داهاتوو ‏دەگاتە هەرێم

بریکاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕەتیدەکاتەوە هیچ حاڵەتێکی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن ئێستا لە هەرێمی کوردستان هەبێت، هەرچەندە جەختدەکاتەوە بەپێی…
Total
0
Share