بەڕێوەبەری كارەبای دەربەندیخان دەستگیركرا

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەسەر دیارنەمانی ستوونی كارەبا، بەڕێوەبەری كارەبای دەربەندیخان دەستگیركراوە و لێكۆڵینەوەی ورد دەستیپێكردووە.

سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لەسەر دیارنەمانی چەند ستوونێكی كارەبا، بەڕێوەبەری كارەبای دەربەندیخان دەستگیركراوە كە بەپێی ماددەی 316 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیركراوە و لێكۆڵینەوە دەستیپێكردووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بە بڕیاری دادوەر بەڕێوەبەری كارەبای دەربەندیخان دەست بەسەر دەبێت تا ئەو كاتەی دۆسییەكەی یەكلادەكرێتەوە.

بابەتی پێشتر

رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان بارهەڵگرێک و پاسێکدا روویدا

بابەتی دواتر

113 ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەیەكی تۆڕی ئاوی سلێمانی خەرجدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری پەروەردە: ڕەخنەمان لە مامۆستایانی ژن لە ڕووە کارگێڕییەکەوە بووە نەک جیاوازیی جێندەری

بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی ڕوونکردنەوە لەبارەی لێدوانێکی پێشووترییەوە دەدات کە کەموکوڕییەکانی کەرتی پەروەردەی بۆ زۆریی ڕێژەی مامۆستایانی ژن گێڕاوەتەوە…
Total
0
Share