هەشتەمین فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە دەستیپێکرد

هەشتەمین فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە دەستیپێکرد و بڕیارە سێ رۆژ بەردەوام بێت.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە بەشداریی نزیکەی 400 باخەوان، جوتیار و دەستڕەنگین هەشتەمین فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە دەستیپێكرد.

دانا عەبدول، یەكێك لە رێكخەرانی فێتیسڤاڵەكە بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەوەی خراوەتەڕوو زیاتر بەرهەمی خۆماڵی و ناوخۆییە كە خۆی لە (میوە، وشكە، شیرینی و كاری دەستی)دا دەبینێتەوە.

ئەوەشی وت، لەنێو ئەو شوێنانەی بەسەر بەشداربوواندا دابەشكراون، لە نیوە كەمتریان تەرخانكراوە بۆ هەنار، ئەودوایشی تایبەتن بە بەرهەكانی دیكەی پایزە و خۆماڵی و دەستی.

فێستیڤاڵەكە لە پاركی هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت و سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.

بابەتی پێشتر

نوێترین زانیاری لەسەر دۆخی یانەى مانچستەر یونایتد

بابەتی دواتر

ژمارەیەك هەلی كار لە فەرمانگەیەكی حكومییەوە راگەیەنرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share