نووسینگەی ڕزگاركردنی ڕفێندراوانی ئێزدی ڕزگاركردنی شەش ڕفێندراوی دیكەی ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەی ڕزگاركردنی ڕفێندراوانی ئێزدی تێیدا هاتووە، شەش ڕفێندراوی دیكە لە دەستی تیرۆریستانی داعش ڕزگاركران.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئەو كەسانە لە 3ی ئابی 2014 لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە لە سنووری قەزای شەنگال ڕفێندرابوون و ئازادكراون.