نرخی نەوتە سپییەكەی عێراق بۆ هەرێم ئاشكراكرا

پەرلەمانتارێكی كورد دەڵێت، ئەو نەوتەی لەلایەن بەغدادەوە بۆ هەرێم دابیندەكرێت نرخەكەی بازرگانییە و دەشڵێت، هەموو هەوڵێك دەدەن بۆ كەمكردنەوەی نرخەكەی.

كاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ڕایگەیاند، كۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی سەر بە وەزارەتی نەوت لە نووسراوێكدا كە ئاراستەی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێم لە بەغدادی كردووە ئاشكرایكردوە كە بەرمێلێک نەوتی سپی بە 150 هەزار دینار دەدات بە هاوڵاتییانی هەرێم کە لیتری دەکاتە 750 دینار و بەکرێی گواستنەوەوە دەگاتە 160 هەزار دینار.

وتیشی، “ئەم نرخە بازرگانییە و بۆ هاوڵاتییانی هەرێم بارگرانییە”.

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی خستەڕوو، هەموو هەوڵێكیان لە ئەنجومەنی نوێنەران و فراکسیۆن دەخەنەگەر و وتی، “دەبێ چۆن بە هاوڵاتییانی پارێزگاکانی دیكەی عێراق دەفرۆشرێت ئاوهاش بە هاوڵاتییانی هەرێم بفرۆشرێت”.

بابەتی پێشتر

پەروەردەی سلێمانی کۆمەڵێک بڕیار سەبارەت بە خوێندنگا و باخچە ساوایانەکان دەردەکات

بابەتی دواتر

هەولێر.. 28 كەس بە تۆمەتی هەڕەشە و سەرانەسەندن و مامەڵە بە دراوی ساختەوە دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share