هەردوو وەفدی هەرێم و عێراق دەربارەی مووچە لە کۆبوونەوەدان

بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، کۆبوونەوەی دووەمی هەردوو وەفدی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەبارەی پرسی مووچە و هەمواری بودجە، لە بەغداد دەستیپێکرد.

بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، ئەو فەرمانبەرانەی خانەنشین دەکرێن و هەمواری یاسای بودجە دەکرێت.

نیوەڕۆی دوێنێ هەینی، یەكەم كۆبوونەوەی هەردوو وەفد لە بەغدا بە سەرپەرشتیی فوئاد حسێن، جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق و بە سەرۆکایەتیی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوریی هەرێم و تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بەڕێوەچوو.

بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم، کۆبوونەوەکە “لە کەشێکی ئەرێنی و بەرپرسیارانەدا بەڕێوەچوو و گفتوگۆ لەسەر بودجە و مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان کرا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەتیف نێروەیی: بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پرۆسەی ئاشتی لە رۆژئاوای کوردستان رۆڵێکی کاریگەری هەبووە

لەتیف نێروەیی، لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی، رۆڵێکی کاریگەری هەبووە لە…
زیاتر ببینە

جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی: دامەزراوەکانی ئیدارەی خۆسەر بەردەوام دەبن لە کارەکانیان

جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (‌هـ.ـەسـ.ـەدە) رایگەیاند، دامەزراوەکانی سەر بە ئیدارەی خۆسەر بەردەوام دەبن لە…
Total
0
Share