رەیان كلدانی سەرەخۆشی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكات و داوای پێكەوە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەكات

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پەیامێكی هاوخەمیی بۆ شەهیدبوونی ئەفسەرێكی هێزەكانی كۆماندۆ و برینداربوونی فەرماندەی هێزەكە و چەند كارمەندێكی دیكەی كۆماندۆ لە لایەن رەیان كلدانی سكرتێری گشتیی بزوتنەوەی بابلییونەوە پێگەیشت.

لە پەیامەكەیدا رەیان كلدانی، هاوخەمیی خۆی بۆ شەهیدبوونی مولازم زوهێر محەمەد دەربڕیوە و پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەكەی و سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكات و دەڵێت، “لە خودا دەپاڕێینەوە ئاكام عومەر فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان و هاوسەنگەرەكانی كە لە هێرشێكی تیرۆریستیدا لە كاتی راپەڕاندنی ئەركی فەرمیی خۆیاندا برینداربوون، زوو چاكببنەوە”.

لە كۆتایی پەیامەكەیدا، سكرتێری گشتیی بزوتنەوەی بابلییون داواكارە هەوڵەكان یەكبخرێن و چڕبكرێنەوە و هەماهەنگیی زیاتر هەبێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بەرقەراركردنی ئاسایش و ئارامی لە وڵاتدا.

بابەتی پێشتر

یاساكانی هاتوچۆ دەگۆڕدرێن و سزاكانی سەر شۆفێران توندتردەكرێن

بابەتی دواتر

هاوپەیمانیی فەتح: حەلبووسی بەرەو دیكتاتۆری هەنگاودەنێت و داوای لێسەندنەوەی پۆستەكەی دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە مەبەستی تاوتوێكردنی چەند پڕۆژە ‏یاسایەک کۆببێتەوە، کە یەکێکیان بریتیی دەبێت لە پرسی…
Total
0
Share