عەلی حەمەساڵح مەترسییەك لەسەر هاوڵاتییان ئاشكرادەكات

عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بڵاویكردووەتەوە “بەهۆی تێكەڵكردنی نەوتی سپی بە پاشماوەی ئۆتۆمبێل و ماددەی پترۆكیمیایی بۆ دروستكردنی گازوایل بۆ مۆلیدەكان، مەترسیی گەورە لەسەر تەندروستیی هاوڵاتییان دروستبووە كەو لە ساڵی داهاتوودا ڕۆژانە 100 كەس تووشی شێرپەنجە ببن.

عەلی حەمەساڵح لەپەیامێكی ڤیدیۆییدا ڕایگەیاند، “ژیانی بەشی هەرە زۆری هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان كەوتووەتە مەترسییەوە و ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە زیادیكردووە بە تایبەت ئەو گازوایلەی مەرجەكانی تێدایە لەپاڵاوگە فەرمییەكانەوە بە نایاسایی دەبرێنە دەرەوە و نزیكەی پێنج ملیۆن نەوتی سپیی ڕۆژانە تێكەڵ بە ڕۆنی پاشماوەی ئۆتۆمبێل و پترۆكیمیایی دەكرێت و بۆ مۆلیدەكان بەكاردەهێندرێت، كە پشكنینەكانمان بردووەتە توركیا دەركەوتووە بە هیچ شێوەیەك نابێت بەكاربهێندرێت و ئەنجامەكەی ئەوەیە لە هەر شوێنێك ئەم ماددەیە بسووتێت و بكرێتە مۆلیدەكانەوە ژەهر دەچێتە قوڕگی خەڵكەوە و تووشی شێرپەنجەیان دەكات”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، دوو ساڵ لەمەوبەر داتا و ئامارمان لە نەخۆشخانەی هیوا وەرگرت ڕۆژانە 12 حاڵەتی تووشبوون بە شێرپەنجە تۆماردەكرا و لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەركەوتووە ڕۆژانە 40 تووشبووی شێرپەنجە تۆماردەكرێت، ئەگەر ئەم دووكەڵە بەردەوامبێت لە سێ ساڵی داهاتوودا، ڕۆژانە 100 حاڵەتی تووشبوون بە شێرپەنجە تۆماردەكرێت.

بابەتی پێشتر

لەبارەی بوونی مار لە بەنداوی دەربەندیخان كە درێژییەكەی 12 مەترە ڕوونكردنەوە دەدرێت

بابەتی دواتر

بڕی بارانبارینی 12كاتژمێری ڕابردوو بڵاوكرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share