نەوت بۆ پێشمەرگە دابیندەكرێت

ئەندامێكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەپێی ئەو بە دواداچوونانەی كردوومانە و لەلایەن ئیدارەی وەزارەتی پێشمەرگەوە بە ئێمە ڕاگەیەندراوە ئامادەكاری كراوە لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرما و سۆڵە نەوت بۆ هێزەكانی پێشمەرگە دابینبكرێت كە لە ئەركیان پاراستنی سنوورەكانی هەرێمی كوردستانە و لە ئەركدان.

عوسمان سێدەری ئەندامی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئامادەكاری كراوە بەر لە هاتنی وەرزی سەرما و سۆڵە نەوت بۆ هێزەكانی پێشمەرگە دابینبكرێت كە ئەركیان پاراستنی سنوورەكانە و لە ئەركدان بە تایبەت كە بە درێژایی زیاتر لە 1000 كیلۆمەتر پێشمەرگە سنوورەكان دەپارێزن.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەو نەوتە سپییەی بۆ هاوڵاتییانیش دابیندەكرێت نرخەكەی زۆرە و بە تایبەت لە سنووری ناوچە شاخاوییەكان كە پێویستییەكی زیاتریان بە نەوت هەیە لە وەرزی زستاندا.

ئەندامەكەی لیژنەی پێشمەرگە جەختیكردەوە، لەگەڵ ئیدارەی وەزارەتی پێشمەرگە بەدواداچوونمان كردووە و پێمان ڕاگەیەندراوە بەر لە هاتنی وەرزی سەرما و سۆڵە نەوت بۆ هێزەكانی پێشمەرگە دابیندەكرێت كە ئەركیان پاراستنی سنوورەكانی هەرێمی كوردستانە و لە ئەركدان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە: نرخی ئینتەرنێت بە رێژەی 20% كەمكراوەتەوە و خێراییەكەی 100% زیادكراوە

دیلان رەشید وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، نرخی ئینتەرنێتمان بە رێژەی 20% كەمكردووەتەوە…
Total
0
Share