لە هەولێر بەهۆی بەرازێکەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و پێنج کەس برینداربوون

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئاشکرایکرد، شەوی ڕابردوو بەهۆی بەرازێکەوە ڕووداوێکی هاتوچۆ ڕوویداوە، بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و پێنجی دیکە برینداربوون.

فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، لە کاتژمێر 11:30 خولەکی شەوی ڕابردوو، لەسەر ڕێگای سەرەکیی (هەولێر – کەرکوک) لە نزیک گوندی تەتەراوە ڕووداوێکی هاتوچۆ ڕوویداوە.

ئاماژەی بەوەکردووە، ڕووداوەکە بەهۆی پەڕینەوەی لەناکاوی بەرازێکی کێویدا بووە لە شەقامەکە، لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێلێکی کیای تایبەت خۆی کێشاوە بە بەرازەکەدا و بەهۆیەوە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە.

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاندووە، لە ڕووداوەکەدا کەسێک گیانی لەدەستداوە و پێنجی دیکە بریندارن کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن.

بابەتی پێشتر

چۆن بەرگریی لەشت بۆ وەرزی زستان ئامادەدەكەیت؟

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ و سبەینێ بارانبارین بەردەوام دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share