بەهۆی گۆڕانکارییەکانی ئاووهەواوە یەک ملیار منداڵ لە مەترسیدان

رێکخراوی کیدز رایتس هۆشداری دەدات لە ئالنگارییەکانی ئاووهەواو و رایدەگەیەنێت یەک ملیار منداڵ لە ژێر هەڕەشەدان.

رێكخراوی کیدز رایتس تایبەت بە مافەکانی منداڵان کە بارەگاکەی لە وڵاتی هۆڵەندایە لە نوێترین راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا بڵاویکردەوە، “گۆڕانی ئاووهەوا هەڕەشە لە ژیانی یەک ملیار منداڵ دەکات لەسەرانسەری جیهاندا، هاوکات بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری زۆری هەبووە لەسەر ژیانی منداڵان، بەهۆی ئەو لێکەوتانەی لە کەرتی تەندروستی کەوتنەوە بەشێکی منداڵان بێبەش بوون لە دەرمان و تەنانەت خواردنیش، نزیکەی 286 هەزار منداڵی خوار تەمەن پێنج ساڵانیش گیانیان لە دەستداوە”.

ئەم راپۆرتە بە پشتبەستن بە داتاکانی 185 دەوڵەت نوسراوە کە واژۆی رێکەوتنی نێودەوڵەتی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانیان کردووە، تێیدا منداڵانی ئایسلاند و سوید و فینلاند و هۆڵەندا لە ریزبەندی یەکەمی گوزەرانی منداڵاندان و هەریەکە لە ئەفریقای ناوەڕاست و سیرالیۆن  و ئەفغانستان و چاد لە کۆتایی ریزبەندییەکەدان.

لای خۆیەوە مارک دۆلات، سەرۆکی رێکخراوەکە ڕایگەیاند، “هەست بە دڵەڕاوکێ دەکەین لە ئایندەی نەوەکانمان، ئاووهەوا بە خێرایی دەگۆڕێت و هەڕەشە لە ئایندە و مافە بنەڕەتییەکانیان دەکات”.

بە پێی ڕاپۆرتەکە 160 ملیۆن منداڵ لە جیهاندا کاردەکەن و لە ماوەی چوار ساڵی داهاتوودا بۆ 8.4 ملیۆن منداڵ بەرزدەبێتەوە.

 

بابەتی پێشتر

ئاگادارییەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوە بۆ خوێندکارانی تازە وەرگیراو

بابەتی دواتر

بوونی مار لەناو فڕۆکەیەکدا ترس لەناو گەشتیاراندا بڵاودەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share