ئاسایشی سلێمانی تۆمەتبارێك بە كوشتن دەستگیردەكات

تۆمەتبارە دەستگیركراوەكە

ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی كەسێك رادەگەیەنێت كە تۆمەتبارە بە كوشتنی كەسێك و پیلاندانان بۆ كوشتنی یەكێكی دیكە.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، رۆژی 2018/4/9 ھاوڵاتیی (جەزا ئەحمەد سەعید ) لەلایەن تۆمەتبار (ئ.ئ.ص.ك.) لە بەردەم تەلاری سالم لە شەقامی سالمی شاری سلێمانی بەچەکی جۆری دەمانچە كوژرا، دوای ئەنجامدانی تاوانەكە تۆمەتبار لە دەست ھێزە ئەمنییەکان هەڵهات و خۆی گەیاندە وڵاتی توركیا.

ئەوەشی خستەڕوو، “سەرەڕای خۆبەدەستەوەنەدانی و ھەڵھاتنی لە یاسا و پەندوەرنەگرتنی لە تاوانەکەی، بە مەرامی ئەنجامدانی تاوانێکی دیكەی کوشتن بە پاسپۆرتێکی ساختەی عێراقی خۆی دەگەیەنێتە کۆماری ئیسلامی ئێران و ڕۆژی 2022/10/13 بە قاچاغ دەگەڕێتەوە سلێمانی و پیلان دادەنێت بۆ کوشتنی ھاوڵاتیی (ب.ئ)”.

پاش دەستکەوتنی زانیاری لەسەر ئەو کەیسە ھێزەکانی ئاسایش دەستیان بە لێكۆڵینەوە كرد، پاش رەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، تۆمەتبار خرایە ژێر چاودێری و لە رۆژی 2022/10/14 لەگەڵ چەند تۆمەتبارێکی دیكە دەچێتە بەردەم دوكانی كەسی ویستراو بۆ ئەنجامدانی تاوانەکەی، وەك ئەوەی لە راگەیەندراوەكەی ئاسایشی سلێمانیدا هاتووە.

ئاشكراشیكرد، بەڵام لەلایەن ھێزەکانیانەوە دەستگیرکرا، سەرەڕای ئەوەی رووبەڕووی تیمەکەی ئاسایش بووەوە، سەرئەنجام قۆڵبەستکراو و لەگەڵ تۆمەتبارانی دیكەی پەیوەست بەو رووداوە رادەستی یاسا کرا تا ئەم کەیسە رێڕەوی یاسایی خۆی وەربگرێت.

بابەتی پێشتر

شێخ ئەدهەم بارزانی سەردانی مەزاری سەرۆك مام جەلال دەكات

بابەتی دواتر

دەربەندیخان.. هاتوچۆکردنی تانکەری سووتەمەنی بە ڕێگەی سەرشاخ قەدەغەدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێنج ژن بە تۆمەتی دزیكردن دەستگیركران

به‌ تۆمه‌تی‌ دزیكردن له ‌چه‌ند دوكانێكی‌ زه‌ڕه‌نگه‌ر له ‌ناوبازاڕی‌ شاری‌ سلێمانی‌‌، پێنج ژن دەستگیركران. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌…
Total
0
Share