وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەڵێت، ئەمریكا سزا دەسەپێنێت بەسەر هەر وڵات و لایەنێكدا درۆن و مووشەكی ئێرانی بكڕێت.
ڤیدانت پەتیل جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، “هەر لایەنێك مامەڵە لەگەڵ ئێراندا بكات لە بوارەكانی پەیوەست بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و مووشەكی بالیستی و گواستنەوەی چەكدا، دەبێت زۆر وریابێت”.
پەتیل جەختیكردەوە كە ئەمریكا سڵناكاتەوە لە سەپاندنی سزا و گرتنەبەری رێكاری دیكە بەرامبەر بەو كەس و لایەنانەی لەو دۆسیانەدا تێوەگلاون و ئاشكرایكرد كە لە نزیكەوە چاودێریی ئەو دۆسیانە دەكەن.
ماوەیەكە ئەمریكا باس لەوە دەكات كە روسیا لە جەنگی ئۆكرانیادا فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئێرانی بەكاردەهێنێت، بەڵام روسیا و ئێران ئەوە رەتدەكەنەوە و خوودی سكرتێرە رۆژنامەوانییەكەی ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی روسیا بە پڕوپاگەندە و شێواندنی راستییەكان ناویدەبات.