دەستەی دەستپاكی لەسەر دزینی 3.7 ترلیۆن دینار روونكردنەوە دەدات

دوای ئەوەی وەزیری دارایی دزینی 3.7 ترلیۆن دیناری پارەی باج-ی ئاشكراكرد، دەستەی دەستپاكیی عێراق روونكردنەوەی لەسەر دەدات.

دەستەكە لەبارەی ئەو نووسراوەی وەزارەتی دارایی عێراقەوە كە دوێنێ لەلایەن هەندێك لە میدیاكانەوە بڵاوكرایەوە و ئاراستەی دەستەكەیان كراوە رایگەیاند، دۆسیەكە لێكۆڵینەوەی تیاكراوە و لەئێستادا خراوەتە بەردەم دادگا.

ئاماژەی بەوەشكرد، دادگا بڕیاریداوە بە بانگكردنی گەورە بەرپرسانی وەزارەتەكە بۆ لێكۆڵینەوە لەبارەی ئەو كەلێنانەی لەو بوارەدا روویداوە و بووەتەهۆی دزین و بەهەدەردانی سامانی گشتی.

دوێنێ ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوت و وەزیری پێشووی دارایی بە وەكالەت ڕایگەیاند، ئەنجامی لێكۆڵینەوەكردن لە دزرانی 3.7 تریلیۆن دیناری تەواوكردووە و دراوە بە لایەنی پەیوەندیدار.

ئیحسان عەبدولجەبار وێڕای سوپاسكردنی كازمی بۆ پەسەندكردنی داوای بەخشینی لە پۆستی بەڕێوەبردنی وەزارەتی دارایی بە وەكالەت و وتیشی، “كۆمەڵێك كەسی دیاریكراو، بڕی 3.7 تریلیۆن دینار (2.5 ملیار دۆلار)یان لە پارەی باج لەناو بانكی رافیدەین دزیوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی باڵای دادوەری وەڵامی داواكاریی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە

ئەنجومەنی باڵای دادوەری دووپاتیدەكاتەوە، ناتوانێت دەستێوەردان بكات بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران، بەڵكو ئەو پرسە پەیوەندی بە ناوەرۆكی ماددەی…
Total
0
Share