نرخی گەشتی عەمرە كەمكرایەوە

بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عەمرەی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەنێت، نرخی گەشتی عەمرە كەمكراوەتەوە و جەختیشدەكاتەوە، گرێبەست لەگەڵ 150 كۆمپانیا كراوە كە ئەوەش وایكردووە كێبڕكێ دروستبكات و نرخی یەك گەشتی عەمرە بووە بە 700 دۆلار.

نیاز ڕاغب نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عەمرەی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ” گرێبەستمان لەگەڵ زیاتر لە 150 كۆمپانیای تایبەت بە گواستنەوەی عەمرەكاران بۆ سعودیە ئەنجامداوە كە ئەوەش وایكردووە كێبڕكێ لە نێوان كۆمپانیاكان دروست ببێت و نرخی گەشتی عەمرە كەمبكرێتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پێشتر نرخی یەك گەشتی عەمرە 1000 بۆ 950 دۆلاربووە و لە ماوەی ڕابردوودا نرخەكەی كەمكرایەوە بۆ 750 دۆلار و ماوەی چەند ڕۆژێكە نرخی یەك گەشتی عەمرە 700 دۆلارە كە ئەوەش بەپێی دوور و نزیكی شوێنی مانەوەیان و شێوازی پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان نرخەكەیان كەم و زیاد دەكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: مۆڵە‌تبدەن بە‌ پڕۆژەی نیشتە‌جێبوون بۆ کەمدەرامەتان

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لایە‌نە ‌پە‌یوە‌ندیدارە‌كانی سلێمانی-ی ڕاسپارد ئە‌ولە‌ویە‌ت بدە‌ن بە‌ پڕۆژە‌ی نیشتە‌جێبوونی تایبەت بە…
Total
0
Share