ئەنجومەنی سەركردایەتیی كۆمەڵ چارەنووسی فراكسیۆنەكەی لە پەرلەمان یەكلادەكاتەوە

ئەنجومەنی سەركردایەتیی كۆمەڵی دادگەریی بڕیاریدا پرسی چارەنووسی فراكسیۆنەكەی لە پەرلەمانی كوردستان لە كۆبوونەوەی گشتییدا یەكلابكاتەوە كە بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەڕێوەبچێت.

ئەمڕۆ شەممە، ئەنجومەنی سەركردایەتیی كۆمەڵی دادگەریی كۆبووەوە و لەبارەی پرسی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان، ڕایگەیاند، كۆمەڵ بەردەوام نەیاری ئەوە بووە ماوەی یاسایی پەرلەمان درێژبكرێتەوە و كاری بۆ ئەوەشكردووە ھەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت، بەڵام بە داخەوە بە مەبەست خەمساردییان كردووە و ئامادەكارییان نەكرد كە هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت و تەمەنی پەرلەمان درێژكرایەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەی كۆمەڵی دادگەرییدا هاتووە، ئەنجومەنی سەركردایەتی بە تێروتەسەلی پرسی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان ‌و ھەڵوێستی ڕایگەیاند و بڕیاریدا ئەو پرسە لە دەسەڵاتی كۆبوونەوەی گشتیدا بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ یەكلابكرێتەوە كە بڕیارە لە ڕۆژانی ئایندەدا كۆبوونەوەكە ئەنجامبدرێت.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانیی دەستشتنە

بابەتی دواتر

تارق سەمین: 80%ی هاوڵاتییان ناڕازین لە خشتەی پێدانی كارەبا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و 100…
Total
0
Share