لە سلێمانی سێ کەس بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر کەسێک و بریندارکردنی دەستگیرکران

پۆلیسی سلێمانی سێ تۆمەتباری دەستگیرکرد کە هێرشیان کردبووە سەر کەسێک و برینداریانکردبوو.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکردووە کە هێرشی کراوەتەسەر و تەقەی لێکراوە و بریندراکراوە، بۆ ئەو مەبەستە لیکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.

ئاماژە بەوەکراوە، کە تۆمەتبارەکان کە سێ کەس بوون دەستگیرکراون و دەستگیراوە بەسەر چەکی تۆمەتبارەکانیشدا.

ناسنامەی تۆمەتبارەکان لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە ئاشکرا کراوە بەناوەکانی، ز ، غ ، م لەدایكبووی 1991، ش ، ب ، ن لەدایكبووی 1990، ب ، ن ، ع لەدایكبووی 1967، لە ئێستادا سەرجەمیان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کونسوڵگەری ئێران: هەینی داهاتوو ئێرانییەکان دەتوانن لە پارێزگای سلێمانی دەنگبدەن

کونسوڵگەری ئێران لە سلێمانی ڕایگەیاند، هەینی داهاتوو، کە هاوکاتە لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی 13 هەمین گەڕی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری…
Total
0
Share