گەنجێك لەكاتی راوەماسیدا خنكا

گەنجێك لەكاتی راوەماسیدا لە سۆران گیانیلەدەستدا و بەرگریی شارستانیی ناوچەكە دەڵێت، تەرمەكە دەرهێنراوەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران ڕایگەیاند، كاتژمێر 1:36 خولەكی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هاوڵاتییەك لە رووباری جوندیان، گۆمی چناران-ی سەر بە قەزای رەواندز خنكا.

ئەوەشی وت، پاش ئاگاداركردنەوەیان، تیمی مەلەوانی سەر بە بەرگریی شارستانی گەیشتنە شوێنی رووداو و گەڕان و پشكنین، دوای نزیكەی یەك كاتژمێر تەرمەكەی دۆزراوەیە و رەوانەی پزیشكی دادی كرا.

قوربانییەكە ناوی (عەبدوڵا شەهاب نەجمەدین)ە لەدایكبووی ساڵی (1995)ە، دانیشتووی قەزای سۆران و پیشە كاسب بووە.

بەرگریی شارستانی روونیشیكردەوە، لە کاتى راوەماسى دووچارى خنکان بووە و بەتەنها بووە.

لە سەرەتاى ئەمساڵەوە تاکو ئێستا (12) هاوڵاتى بە رووداوى جیاجیا لە رووبارەکانى سەر بە ئیدارەى سەربەخۆى سۆران خنکاون.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share