پەیامێك لە یەكێتییەوە بۆ محەمەد شیاع سودانی

وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی بەناوی یەكێتییەوە ئاراستەی محەمەد شیاع سودانی دەكات و هیوای سەركەوتنی لە ئەركەكەیدا بۆ دەخوازێت.

د. سۆران جەمال تاهیر، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ‎”بەناوی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە پیرۆزبایی ڕاسپاردنتان بۆ پێكھێنانی حكومەتی نوێ لێدەكەین و ‎ھیوای سەركەوتنتان لە ئەركەكانتاندا بۆ دەخوازین”.

لە پەیامەكەیدا هاتووە، قۆناغی سیاسیی نوێ لە عێراقدا پێویستی بە یەك وتاری و تەبایی نێوان هەموو هێز و لایەنەكانە و ئومێدیشمان چارەسەركردنی كێشەكانە لە پێناو داهاتوویەكی پرشنگدارتر و سەقامگیری سیاسی و كۆمەڵایەتی لە وڵاتدا.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، ‎”یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان چاوی لەوەیە كە حوكمڕانییەكی باشتر بۆ خزمەتكردنی وڵات و ھاوڵاتییان دەستبەرببێت و ‎ئێمەش پشتوپەناتان دەبین لەم ھەنگاوە نیشتمانییەدا.

بابەتی پێشتر

مستەفا كازمی پەیامێك ئاراستەی د. لەتیف ڕەشید و محەمەد شیاع سودانی دەكات

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: جارێكی تر شەڕ لە ئێمە نابەنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share