کەسێک بە تۆمەتی هەڵخەڵەتاندن لە ڕێگەی سیحرەوە دەستگیرکرا

پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، کەسێک بە تۆمەتی هەڵخەڵەتاندنی هاوڵاتییەک لە ڕێگەی نوشتە و سیحرەوە دەستگیرکراوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە، “بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی ڕۆژهەڵات، تۆمەتبارێکیان بەناوی (ا. ع. م) دانیشتووی سنووری ئیدارەی (ڕاپەڕین) دەستگیرکرد، کە لە بنکەی پۆلیسی (ڕوڤیا)ی سەر بە قەزای (بەردەڕەش) بەپێی ماددەی 2 ی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی، فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، کە لە ڕێگای سیحر و نوشتەوە هاوڵاتییەکی هەڵخەڵەتاندبوو و دواتر هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی ناشیاوی لێ کردبوو لە بەرامبەر پێدانی بڕێک پارەدا، بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان، ڕادەستی بنکەی پۆلیسی ڕوڤیا کرایەوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب: بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی حکومەتی دیمەشق بەردەوامە

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، بۆ سێهەمین رۆژی لەسەریەک بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی حکومەتی دیمەشق بەردەوامە. ئاسایشی ناوخۆی…
Total
0
Share