(ڤیدیۆ) بایرن سه‌رکه‌وت و ئینته‌ر به‌ یه‌کسانبوون چانسی به‌رشلۆنه‌ی لاواز کرد

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، گه‌ڕی چواره‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ بۆ وه‌رزی 2022/2023 ده‌ستی پێکرد، بایرن و لیڤه‌رپوڵ براوه‌بوون و به‌رشلۆنه‌ و ئینته‌ر میلان یه‌کسانبوونیان تۆمارکرد.

یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی له یاریگای‌ “کامپ نو” میوانداریی ئینته‌ر میلانی ئیتاڵی کرد، یارییه‌که‌ به ئه‌نجامی یه‌کسانبوون (3-3) کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی “نێراتزۆری” له‌ خوله‌که‌کانی 50، 63، 89 له‌لایه‌ن نیکۆلۆ بارێلا و لاوتارۆ مارتینێز و گۆسێنزه‌وه‌‌ تۆمارکران، گۆله‌کانی به‌رشلۆنه‌ش له‌ خوله‌کی 40، 80، 92 له‌لایه‌ن عوسمان دێمبیلی و ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی-یه‌وه‌ (دوو گۆڵ) تۆمارکران.

له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌، یانه‌ی بایرن میونشن به‌ ئه‌نجامی چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ دوو گۆڵ بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ڤیکتۆریا پلزنی چیکی تۆمارکرد.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌کان، یانه‌ی بایرن میونشن سه‌رکه‌وتنی بۆ قۆناغی (16) مسۆگه‌رکرد، یانه‌کانی ئینته‌ر میلان و به‌رشلۆنه‌ش ناچارن له‌ گه‌ڕی پێنجه‌م و شه‌شه‌م بلیتی دووه‌می گرووپه‌که‌ یه‌کلایی بکه‌نه‌وه‌.

ئه‌نجامه‌کان به‌م جۆره‌ بوون:

ناپۆلی 4-2 ئه‌یاکس ئه‌مسته‌ردام

ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید 0-0 کله‌ب بروج

به‌رشلۆنه‌ 3-3 ئینته‌ر میلان

ڤیکتۆریا پلزن 2-4 بایرن میونشن

گلاسگۆ ڕه‌ینجه‌رز 1-7 لیڤه‌رپوڵ

بایه‌ر لیڤه‌رکوزن 0-3 پۆرتۆ

تۆتنهام 3-2 ئینتراخت فرانکفۆرت

سپۆرتینگ لشبۆنه‌ 0-2 مارسیلیا

بابەتی پێشتر

غەریب ئەحمەد: یەكێتی شەڕی ئیرادەی كردووە و سەردەكەوێت

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کۆدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share