یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان دەكشێتەوە

لۆگۆی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان

یەكگرتووی ئیسلامی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان بە “نایاسایی” ناودەبات و بڕیاردەدات لە 6ی تشرینی دووەمەوە ئەندامانی فراكسیۆنەكەی لە پەرلەمان بكشێنەوە.

بڕیارەكە ئەمڕۆ لەپاش كۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان-دا بوو كە بە سەرپەرشتیی هادی عەلی سەرۆكی ئەنجومەن و ئامادەبوونی سەلاحەدین محەمەد بەهادین ئەمینداری گشتیی یەكگرتوو گرێدرا.

بەپێی راگەیەندراوێكی كۆبوونەوەكە تیایدا پرسی “وەرگرتنی هەڵوێست لە درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان بەشێوەیەكی نایاسایی” تاوتوێكرا و ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكگرتوو بڕیاریدا پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە بەرواری 6ی تشرینی دووەم بەدواوە كە ماوەی یاسایی پەرلەمان تەواو دەبێت لە پەرلەمانی كوردستان بكشێنەوە.

لای خۆیەوە فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا هەڵوێستی خۆی خستەڕوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئانۆ جەوهەر: لە كابینەی نۆیەم توانیمان خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت خێراتربكەین و نرخەكەشی هەرزانتر بكەین

وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە كابینەی نۆیەمدا توانیمان خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت خێراتربكەین و نرخەكەشی بە رێژەی…
Total
0
Share