تابلۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە سلێمانی دەگۆڕدرێن

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی  دەستیکردووە بە پێدانی تابلۆی نوێ بە ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان و وەک سەرەتایەک تەنها لە مامەڵەی تۆماری یەکەمجاردا جێبەجێیدەکات.

موقەدم باقی سابر لێپرسراوی هۆبەی ووردبینی تۆمار ڕایگەیاند، “پاش ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی تابلۆی ئۆتۆمبێلی تایبەتی بەشێوەیەکی نوێ دابەشکرد، لە ئێستادا دەستمان کردووە بە پێدانی تابلۆی نوێ بۆ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بۆ مامەڵەی تۆماری یەکەمجار”.

ئاشکراشیکرد، “لە ئایندەیەکی نزیکدا بۆ سەرجەم مامەڵەکانی گواستنەوە، بەناوکردن و نوێکردنەوە بەردەست دەبێت”.

 

بابەتی پێشتر

عێراق سه‌نته‌رێكی‌ پشكنینی‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك له‌ سلێمانی‌ ده‌كاتەوە

بابەتی دواتر

تەندروستی هەولێر: ئەو کەسەی ئەمبۆڵانسەکەی بردبوو ویستبووی تەرمی کەسێکیی پێبگوازێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share