وتەبێژی وەزارەتی كارەبا: لەم وەرزەدا 18 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی دەدرێت بە هاوڵاتییان

وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە ئەمشەوەوە پێدانی كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان ئاسایی دەبێتەوە و جەختیشدەكاتەوە، بەر لە چاكسازییەكانی چەند ڕۆژی ڕابردوو بە تێكڕا ڕۆژانە 18 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی دراوەتە هاوڵاتییان.

ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا پشت بە غاز دەبەستن و پێشتر كێڵگەی غازی كۆرمۆر داوای چاكسازییان كرد و سێ ڕۆژ لەمەوبەر چاكسازییەكانیان دەستپێكرد و ئەمشەو كۆتایی بە كارەكانیان دەهێنن و دۆخی كارەبا ئاسایی دەبێتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بەر لە چاكسازییەكان بە تێكڕا ڕۆژانە 18 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی دراوەتەوە هاوڵاتییان چەند ناوچەیەكی دیكە هەن كە ڕۆژانە زیاتر لە 18 كاتژمێر كارەبای نیشتمانییان بۆ دابینكراوە.

بابەتی پێشتر

کریمۆنێزی 1-4 ناپۆلی

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەشداریی ڕۆژی نیشتمانیی ئەڵمانیای لە شاری هەولێر كرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share