بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەموو هەوڵەكانمان لە پێناو یەكخستن و یەكگرتوویی هێز و لایەنە سیاسییەكانە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازیكرد لە موسەنا سامەڕائی، سەرۆكی ھاوپەیمانیی عەزم و ڕەییان كلدانی، ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی بابلیون.

‌لە دیدارێكدا كە دەرباز كۆسرەت ڕەسوڵ، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و خالید شوانی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئامادەبوون، دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكان، یەكخستنی هەوڵەكان لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكان و گەیشتن بە ڕێككەوتنێكی نیشتمانی تاوتوێكران.
‌لە دیدارەكەدا هەر سێ لایەنەكە لەسەر ڕەخساندنی زەمینەیەكی لەبار بۆ گفتوگۆی بونیادنەر كۆكبوون لەپێناو تێپەڕاندنی ئەو دۆخە سیاسییە چەقبەستووە و بەدیهێنانی ئامانجە باڵاكان لەپێناو سەقامگیری و داهاتووی وڵات.

‌سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی پەرۆشیی یەكێتی بۆ چارەسەركردنی كێشە و ڕەوینەوەی گرژییەكان دووپاتكردەوە و ڕایگەیاند، “هەموو هەوڵەكانمان لە پێناو یەكخستن و یەكگرتوویی هێز و لایەنە سیاسییەكانە لە پێناو داهاتووی وڵات، ئەركی هەموو لایەكە بەرپرسیارانە مامەڵە بكەن و داهاتووی وڵات نەخەنە مەترسییەوە، بەرژەوەندییە باڵاكان لەبەرچاو بگرن و ژیانی هاوڵاتییان نەكەنە قوربانیی ململانێ سیاسییەكان”.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) سیتی و چێڵسی براوەی هەفتەی (10)ی پریمەرلیگ بوون

بابەتی دواتر

ساسولۆ 1-2 ئینتەر میلان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share