بزوتنەوەی گۆڕان: درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان لە بەرژەوەندیی خەڵكە

جڤاتی نیشتمانیی بزوتنەوەی گۆران لەبارەی دوایین ئامادەكارییەكانی دووەم كۆنفرانسی نیشتمانی و پرسی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان كۆبووەوە و بڵاویكردووەتەوە كە درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان لە بەرژەوەندیی خەڵك و جێبەجێكردنی چەند پڕۆژەیەكی گرنگە.

جڤاتی نیشتمانیی بزوتنەوەی گۆڕان ئەمڕۆ كۆبووەوە و ڕاگەیەندراوێكی بڵاویكردووەتەوە و ڕایگەیاند، لە نزیكترین كاتدا دووەم كۆنفرانسی نیشتمانی دەبەسترێت.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان، لەلایەك بۆ دروستنەبوونی بۆشایی یاسایی و دەستوورییە لە هەرێمی كوردستان و لە لایەكی دیكەش لەپێناو بەرژەوەندییەكانی خەڵك و جێبەجێكردنی چەند پڕۆژەیەكی گرنگە لەوانە جێبەجێكردنی كارنامەی كابینەی نۆیەمی حكومەت و ناردنی پڕۆژەیاسای بودجە بۆ پەرلەمان و گەڕانەوەی سەرەمووچە و پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، لەگەڵ تەواوكردنی پڕۆژەكانی ڕێگەوبان و چەند پڕۆژەیاساییەكی گرنگ لەوانە خانەنشینیی هێزەكانی ئاسایش و ناوخۆ یاداشتی لێكتێگەیشتن لە نێوان فراكسیۆنە پێكهێنەرەكانی حكومەت واژووكرا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share