بە چەند ڕێگایەک بەفیڕۆدان و فڕێدانی خواردن لە چێشتخانەکەتدا کەمبکەرەوە

خانمان لەکاتی دورستکردنی خواردن و ئامادەکردنی ژەمەکاندا ڕووبەڕووی کێشەی خۆراکی زیادە دەبنەوە کە زۆرینەی خانمان بێزارن لە فڕێدانیان و ناشزانن چۆن چارەسەری بکەن.

لێرەدا چەند ڕێگایەک دەخەینەڕوو بۆ چارەسەرکردنی خۆراک و کەرەستە زیادەکان:

یەکەم: پێشئەوەی دەستبکەیت بە ئامادەکردنی ژەمەکەت بە وردی ڕەچەتەی خواردنەکەت ئامادەبکە و بزانە بۆ هەر کەرەستەیەک چەندت پێویستە بۆئەوەی ناچارنەبیت کەرەستەی زیاتر بکڕیت و بەفیڕۆی بدەیت.

دووەم: ئەگەر ماسیت ئامادەکرد و زیادەی هەبوو بەکاریبهێنە بۆ دورستکردنی شۆربا، ئەمە ڕێگایەکی زۆر باشە بۆ دووبارە بەکارهێنانەوە.

سێیەم: ئەگەر میوەکانت زیادەیان هەیە دەتوانیت وردیانبکەیت و بیانکەیتە ناو زەرفی کەپسەوە بۆ ناو بەفرگر دواتر لە دروستکردنی شەربەت و جوانکاریی خواردنەکاندا دەتوانیت بەکاریبهێنیت.

چوارەم: هەر گۆشتێکی زیادەت هەیە لە بەفرگرەکەتدا هەڵیگرە بۆئەوەی بە بەستوویی بمێنێتەوە.

پێنجەم: سەوزەی زیادە بکە بە شۆربا یان وردی بکە و بیکە ناو بەرفگرەوە بۆئەوەی دواتر بۆ شۆربا دروستکردن بەکاربهێنرێت.

شەشەم: هەر خۆراکێکت ماوەتەوە لە قتوودا هەڵیبگرە کە باشترین ڕێگایە بۆ پاراستنی خواردنە زیادەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share