قوباد تاڵەبانی: یادی مەولود گەلەکەمان بخاتە سەر شاڕێی یەکڕیزی

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلامەوە بڵاوکردەوە، تێیدا هاتووە، “ئومێدەوارم ئەم یادە گەلەکەمان بخاتە سەر شاڕێی یەکڕیزی و تەبایی و لێبوردەیی”.

قوباد تاڵەبانی وێڕای پیرۆزبایی لە مسوڵمانان بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (محمد) دروودی خوای لەسەر بێت ڕایگەیاندووە، “، ئومێدەوارم ئەم یادە پیرۆزە ببێتە مایەی خێرو خۆشی و گەلەکەمان بخاتە سەر شاڕێی یەکڕیزی و تەبایی و لێبوردەیی و یەکگوتاریی بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان لەپێناو بەدیهێنانی مافەکانماندا”.

دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران:

بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (محمد) دروودی خوای لەسەر بێت، پیرۆزبایی لە مسوڵمانانی هەرێمی کوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەکەم، ئومێدەوارم ئەم یادە پیرۆزە ببێتە مایەی خێرو خۆشی و گەلەکەمان بخاتە سەر شاڕێی یەکڕیزی و تەبایی و لێبوردەیی و یەکگوتاریی بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان لەپێناو بەدیهێنانی مافەکانماندا.

 

قوباد تاڵەبانی

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە قەڵادزێ دوو كەس بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە ئامێری پشكنینی شوێنەوارناسییەوە دەستگیركران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەرین دەستگیركردنی دوو كەسی بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە ئامێری شوێنەوارناسییەوە ڕاگەیاند. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەرین…
Total
0
Share