ئەمڕۆ هەینی گەنجێک بەهۆی نەشارەزایی لە مەلەکردندا لە ئاوی زێی بچووکدا خنکا و دوای چەند کاتژمێرێکیش توانرا تەرمەکەی دەربهێنرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگری شارستانی کۆیە بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ هەینی کاتژمێر 3:00 ی دواینیوەڕۆ هاوڵاتییەک بە ناوی (زانست ئەمیر عەلی) تەمەن 34 ساڵ، خەڵکی قەزای کۆیە و نیشتەجێی دانیشتووی گەڕەکی هاموون لە کاتی مەلەکردن لە زێی بچووک لە گوندی کانی بی بە هۆی نەشارەزایی لە مەلەکردندا خنکا”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “توانراوە تەرمەکەی دەربهێندرێتەوە و ڕادەستی کەسوکارەکەی بکرێتەوە”.
داواشیکرد، “خەڵكی سنوورەکە و گەشتیاران دوور بکەونەوە لە مەلەکردن لە ئاوی زێی بچووک بەمەبەستی پاراستنی گیانیان”.