ئەردۆغان: هیوادارین و ئێمە و فەرەنسا بەم نزیکانە لە دەستی ماکرۆن ڕزگارمان بێت

سەرۆککۆماری تورکیا هێرشیکردە سەر ئیمانیول ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا و ڕایگەیاند، ئەوان هیوادارن بەو نزیکانە لە دەستی ماکرۆن ڕزگاریان بێت.

وتەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە دوای نوێژی هەینییەوە بوو دوێنێ 4ی کانونی یەکەم، دواتر ئیمانیۆل ماکرۆنیش وەڵامیدایەوە و ڕایگەیاند، “ئەردۆغان دەبێت سنورێک بۆ قسەکانی دابنێت”.

ئەردۆغان ڕایگەیاندووە، “فەرەنسا دۆخێکی خراپ بەدەست ماکرۆنەوە تێدەپەرێنێت، بۆیە هیوادارین ئێمە و فەرەنسا زوو لە شەڕی ئەم پیاوە ڕزگارمان بێت”.

میدیاکانی فەرەنسا بڵاویانکردەوە، ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی وڵاتەکەیان ڕایگەیاندووە، کە رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا ئازادی لە میللەتەکەی سەندووەتەوە.

ماکرۆن وتوشیەتی، ” لێدوانەکانی ئەردۆغان جێگەی قبوڵکردن نییە، زمانی ئاڵۆزکردن بەکاردەهێنێت و ئەم قسانە خزمەت بە شێوازی مامەڵەکردن ناکات”.

ئەمساڵ ناکۆکییەکانی فەرەنسا و تورکیا لەسەر کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەریای ناوەڕاست گەیشتە لوتکە و ئەوە جاری یەکەم نییە کە ئەردۆغان هێرشدەکاتە سەر ماکرۆن و پێشتریش ئەردۆغان بە ماکرۆنی وتبوو “دەرونی نەخۆشە و دەبێت چارەسەری دەرونی وەربگرێت”.

لەگەڵ پشتگیری ماکرۆن بۆ هەفتەنامەی شارلی ئیبدۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئەم پرسەی قۆستەوە و هەوڵیدا سۆزی موسڵمانانی جیهان لە دژی سەرۆکی فەرەنسا بجولێنێت، ئەمەش بوو بە بەشێک لە ناکۆکییەکانی نێوانیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیاری هەڵگرتنی ڤیزەی توركی لە سەر هاوڵاتییانی عێراق دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە

بڕیارە لە هەفتەی داهاتووەوە بڕیاری هەڵگرتنی ڤیزەی توركی لە سەر هاوڵاتییانی عێراق بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە. میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە،…
زیاتر ببینە

باخچەلی: پێویستە ئـ.ـۆجـ.ـەلان و دەمیرتاش ئازادبکرێن

سه‌رۆكی مه‌هه‌په‌ ڕایدەگەیەنێت، پێویستە عـ.ـه‌بدوڵا ئـ.ـۆجه‌لان و سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ئازادبكرێن. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، دەوڵەت باخچەلی، سه‌رۆكی مه‌هه‌په‌ ڕایگەیاند، “ده‌بێت…
Total
0
Share