براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ڕاگەیەندرا

لە ڕێوڕەسمێكدا براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ڕاگەیەندرا كە كەسایەتییەك و دوو ڕێكخراو براوەی خەڵاتەكە بوون.

ئەمڕۆ هەینی، لە ڕێوڕەسمێكدا خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی درا بە ئالێس بیالیاتسكی، سەرۆكی ڕێكخراوی ڤیاسنا بۆ مافەكانی مرۆڤ.

ئەو ڕێكخراوانەی دیاریكرابوون بۆ پێدانی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ڕێكخراوێكی ئۆكرانی و ڕێكخراوێكی ڕوسی تایبەت بە مافەكانی مرۆڤن.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ڕێكخراوی ناوەندی ئازادیی سڤیلی ئۆكرانیا وەك یەكێك لە براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی دیاركرا، هاوكات ڕێكخراوی میمۆریالی ڕوسی بۆ مافەكانی مرۆڤیش براوەی خەڵاتەكە بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی ئەوەی ژنێکی دووگیانی هیندی گیانیلەدەستدا وەزیری تەندروستیی پۆرتوگال دەستیلەکارکێشایەوە

وەزیری تەندروستیی پۆرتوگال دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستەکەی ڕاگەیاند، بەهۆی ئەوەی گەشتیارێکی هیندیی دووگیان تەختی مانەوەی لە نەخۆشخانە نەبووە بۆئەوەی…
Total
0
Share