وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم بڕیاری دا بە كەمكردنەوەی كرێی خوێندنی پارالێڵ و ئێواران بە ڕێژەی 45%.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، “كرێی كەمكردنەوەی كرێی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگە حكومییەكانی هەرێمی كوردستان بە ڕێژەی 45% لە گشت قۆناغەكانی خوێندنی بەرایی و خوێندنی باڵا (پارالێل – ئێواران)، كەمدەكرێتەوە.”
ئاماژەی بەوەشكردووە، “هەروەها كرێی خوێندنی زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكان بەپێی ئەنجامەكانی ڕیزبەندیی نیشتمانی بە ڕێژەی 10 % تاوەكو 20% بۆ سەرجەم قۆناغەكانی خوێندن كەمدەكرێنەوە.