حەشد هەڕەشەی دەستبڕین لە سوپا دەكات و كازمی دێتەدەنگ

دوای بڵاوبوونەوەی تۆمارێکی دەنگی کە تیایدا فەرماندەیەكی هێزەکانی حەشدی شەعبی، هەڕەشە لە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی ئەنبار دەکات، مستەفا كازمی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان بڕیاریدا لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بۆ بەدواداچوون لەو بابەتە پێكبهێنرێت.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا كە ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە 3ی كانونی یەكەم بڵاوكراوەتەوە، عەلی جواد مزەفەر ناسراو بە “ئەبو زەید” کە یاریدەدەری فەرماندەی هێزەكانی حەشدی شەعبی-یە لە پارێزگای ئەنبار، قسە لەگەڵ فەرماندەیەكی سوپای عێراق دا دەكات و لەڕێگەی ئەوەوە، هەڕەشە لە لیوا ڕوکن- ناسڕ غەنام، سوپاسالاری فەرماندەیی ئۆپەرسیۆنەکانی پارێزگای ئەنبار دەکات بەوەی ئەگەر وێنە و تابلۆكانی ئەبو مەهدی موهەندس و هێزەكانی حەشدی شەعبی لە شەقامەكانی ڕومادی لاببات، ئەوا “دەستی دەبڕێتەوە.”

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ناسڕ غەننام بڕیاریداوە وێنە و تابلۆ حزبییەكان لە ئەنبار لاببرێن و تەنیا ئاڵای عێراق لە شەقام و شوێنە گشتییەكاندا بمێنێتەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 4ی كانونی یەكەم، شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق لە تویتێكدا بڵاویكردەوە، “مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، فەرمانیكردووە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێكبهێنرێت بۆ ئەوەی بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە بكات.”

بە گوێرەی ڕاگەیاندراوەكە، كازمی فەرمانیكردووە لیژنەكە لە وەزارەتی بەرگری، هەواڵگری سەربازیی و ئاسایشی نیشتمانی و ئاسایشی حەشدی شەعبی پێكبهێنرێت.

بابەتی پێشتر

فلیپین.. گەر دوو كەس لە یەكتر نزیكببنەوە داركاری دەكرێن

بابەتی دواتر

پۆمپیۆ: پشتیوانیی كازمی دەكەین و چەند وڵاتێكی تر لەگەڵ ئیسرائیل دا ڕێكدەكەون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فرۆشتنی نەوتی هەرێم بە ئیسرائیل بەرەو كوێ؟
عێراق پەیوەندیی ئابوریی لەگەڵ ئیسرائیل قەدەغەدەكات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی یەكەمی بۆ یاسای بە تاواندانانی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل كرد، بە پەیوەندیی ئابوریشەوە، هەر…
Total
0
Share