(ڤیدیۆ) بایرن و مارسیلیا براوه‌ی گه‌ڕی سێیه‌می چامپیۆنزلیگ بوون

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، گه‌ڕی سێیه‌می خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا بۆ وه‌رزی 2022/2023 ده‌ستیپێکرد، بایرن میونشن و مارسیلیا بردنه‌وه‌یان تۆمارکرد.

یانه‌ی بایرن میونشن له یاریگای‌ “ئالیانز ئارینا” میوانداریی ڤیکتۆریا پلزنی چیکی کرد، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی پێنج گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی جولیان ناگیلسمان کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی “باڤاری” له‌ خوله‌که‌کانی حه‌وت، 13، 21، 50، 59 له‌لایه‌ن لیرۆی سانێ (دوو گۆڵ)، سادیۆ مانێ، سێرج گنابری، ئێریک چوپۆ مۆتینگه‌وه‌‌ تۆمارکران.

مارسیلیا به‌هێزه‌وه‌ گه‌ڕایه‌وه‌

له‌ یارییه‌کی به‌هێزی دیکه‌دا، یانه‌ی مارسیلیا فه‌ره‌نسی له‌ یاریگای خۆیدا به‌ ئه‌نجامی چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێک بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی سپۆرتینگ لشبۆنه‌ی پۆرتوگالی تۆمارکرد.

گۆڵه‌کانی مارسیلیا له‌ خوله‌که‌کانی 13، 16، 28، 84 له‌لایه‌ن ئه‌لێکسیز سانچێز، ئه‌مین حارس، لیۆناردۆ بالێردی، شانسێل مبیمباوه‌ تۆمارکران، گۆڵه‌که‌ی لشبۆنه‌ له‌ خوله‌کی یه‌ک له‌لایه‌ن فرانسیسکۆ ترینکاو-ه‌وه‌ تۆمارکرا.

بابەتی پێشتر

خەوتنەوەی پاش لێدانی زەنگی بەئاگاهێنانەوەی بەیانیان مەترسیدارە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ئینته‌ر، به‌رشلۆنه‌ی په‌کخست و ناپۆلی به‌ شه‌ش گۆڵ لیڤه‌ر و ئه‌یاکسی خسته‌ دوای خۆی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ماتیچ بە پاریدێس

نیمانیا ماتیچ داواى لە ئیدارەى ڕۆما کردووە ڕێگەى بدەن بەرەو فەرەنسا هەنگاو بنێت.ز ماتیچ وتویەتی بەهۆی کێشەى خێزانییەوە…
Total
0
Share