هونەرمەندێك كوژرا.. داوای گۆرانییەكی لێكراوە و ئامادەنەبووە بیڵێت

ئۆنۆ شێنەر هونەرمەندی گۆرانیبێژ و میوزیكژەنی توركیا بەهۆی نەوتنی گۆرانییەوە لە یانەیەكی شەوانە لە ئەنقەرە كوژرا.

میدیاكانی ئەو وڵاتە بڵاویانكردووەتەوە، لەلایەن سێ كەسەوە لە یانەیەكی شەوانەی ئەنقەرە داوایلێكراوە گۆرانییەك بڵێتەوە، بەڵام ئەو هونەرمەندە گۆرانییەكەی نەزانیوە و ئامادەنەبووە داواكارییەكەیان جێبەجێبكات بەو هۆیەوە دەبێتە دەمەقاڵییان و هێرشدەكەنە سەر ئەو هونەرمەندە و دەیكوژن.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، هێزە ئەمنییەكان هەر سێ تۆمەتبارەكەیان دەستگیركردووە و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستیپێكردووە.

ئۆنۆر، یەكێكە لەو هونەرمەندانەی لە توركیا هەوادارێكی زۆری هەیە و خێزانداربووە و باوكی كچێكە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆیتەرز: ئەمریکا تەنیا لەناوچوونی یەک لەسەر سێی کۆگاکانی مووشەکی ئێـ.ـران پشتڕاست دەکاتەوە

ئاژانسی ڕۆیتەرز، ڕایگەیاند، ئەمریکا تەنیا لەناوچوونی یەک لەسەر سێی کۆگاکانی مووشەکی ئێـ.ـران پشتڕاست دەکاتەوە. ئاژانسی ڕۆیتەرز لە ڕاپۆرتێکی…
Total
0
Share