ئەردۆغان بەشداری لە “ئاهەنگی سەرکەوتن”ی شەڕی قەرەباغدا دەکات

سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی وڵاتی ئازەربایجان دەکات و بەشداری لە کۆبوونەوەیەکدا دەکات، کە ئازەرییەکان ناویانناوە “ئاهەنگی سەرکەوتن لە شەڕی قەرەباغدا”.

ڕۆژی 10 ی تشرینی دووەم ئەرمینیا و ئازەربایجان ڕێککەوتنێکیان واژوو کرد، بەپێی ڕێککەوتنەکە ئەرمینا چەند ناوچەیەک بۆ ئازەربایجان چۆڵ دەکات، ئەمەش لەلایەن ئازەربایجانەوە والێکدرایەوە کە لە جەنگەکەدا براوەبوون.

میدیاکانی تورکیا ئاشکرایان کردووە، ڕۆژی 10 ی کانونی یەکەم رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بەشداری لە مەراسیمێکی سەربازیدا دەکات، کە بۆ ئاهەنگ گێڕان سازدەکرێت سەبارەت بە “سەرکەوکەوتن لە شەڕی قەرەباغدا”.

لەبارەی ڕێککەوتنی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا زیاتر بخوێنەوە

لەماوەی نزیکەی 3  مانگ لە شەڕی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا تورکیا بەتایبەت ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پشتگیری تەواوی ئازەربایجانی دەکرد  بۆ گۆڕینی هاوکێشەی هێزیش چەکداری سوریی ڕەوانەی ئەو وڵاتە کرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێران: دزەکردن لە دامەزراوە ئەتۆمییە بەئامانجگیراوەکاندا روونادات

تەلەفزیۆنى ئێران رایدەگەیەنێت، هیچ دزەکردنێکى تیشکى ئەتۆمى لە ناوەندە ئەتۆمییەکاندا روونادات. تەلەفزیۆنى ئێـ.ـران بڵاویکردەوە، لەناو دامەزراوە ئەتۆمییە بەئامانجگیراوەکاندا…
Total
0
Share