سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لەبارەی “برسێتی”یەوە هۆشداری دەدات

بەڕێوەبەری سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، 41 ملیۆن هاوڵاتی لە دەوڵەتە عەرەبییەکاندا لەبەردەم مەترسییەکانی قەیرانی خۆراکدان.

کریستینا جۆرجیفا بەڕێوەبەری سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، “41 ملیۆن هاوڵاتی لە جیهانی عەرەبیدا لەبەردەم مەترسییەکانی نەمانی ئاسایشی خۆراکدان، دەنگمان دەخەینە پاڵ ئەو لایەنانەی داوای لابردنی کۆتە بازرگانییەکان دەکەن لەسەر بەرهەمە خۆراکییەکان بە ئامانجی ئاساییکردنەوەی دۆخەکە و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی ئەو قەیرانەی دروستبووە”.

وتیشی، “جیهان ڕووبەڕووی یەکێک لە قورسترین قەیرانەکانی خۆراک بووەتەوە لەماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا، پێویستە بە شێوەیەکی هەستیار مامەڵەی لەگەڵ بکرێت”.

هاوکات بە پێی نوێترین ڕاپۆرتی سندوقەکە، وێڕای دابەزینی نرخی خۆراک لەم چەند مانگەی کۆتاییدا، قەیرانی خۆراک بەردەوامی هەیە بەهۆی بەردەوامی سزاکانی سەر ڕووسیا و بەرزبوونەوەی نرخی ووزەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شاهۆ عوسمان: چەند دەروازەیەکی نوێ لەنێوان سلێمانی و ئێراندا دەکرێنەوە  

جێگری پارێزگاری سلێمانی، رایگەیاند، “بۆ پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان چەند دەروازەیەکی نوێ لەنێوان سلێمانی و ئێراندا دەکرێنەوە”. شاهۆ عوسمان،…
زیاتر ببینە

فۆربس: کەشتیی فڕۆکەهەڵگری جێڕاڵد فۆرد گەیشتە ئاوەکانی دەریای ناوەڕاست

کەشتییە فڕۆکەهەڵگرە زەبەلاحەکەی ئەمریکا گەیشتە ئاوەکانی دەریای ناوەڕاست. ماڵپەڕی فۆربس رایگەیاند، کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ‘جێڕاڵد فۆرد’ـی هێزی دەریایی ئەمریکا…
Total
0
Share