منداڵێک لە کاتی گەڕانەوە لە قوتابخانە لە پاسێک کەوتەخوارەوە و گیانیلەدەستدا

لە ناحیەی قەسرۆکی سەر بە پارێزگای دهۆک منداڵێکی تەمەن حەوت ساڵ لەکاتی گەڕانەوەی لە قوتابخانە لە مینی پاسێک کەوتووەتەخوارەوە و گیانیلەدەستداوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە دهۆک گواستییەوە، منداڵەکە تەمەنی حەوت ساڵە و خوێندکاری پۆلی دووەمی بنەڕەتییە، لە کاتی گەڕانەوەی لە قوتابخانە لەو پاسەی کە هاتوچۆیان پێدەکات کەوتووەتەخوارەوە.

منداڵەکە دوای چەند کاتژمێرێک مانەوەی لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستداوە.

ڕووداوەکە لە کاتێکدا ڕوویداوە کە مینی پاسەکە لە تاسەیەکی داوە و منداڵەکە کەوتووەتەخوارەوە.

بەپێی زانیارییەکان ئێستا شۆفێری ئەو مینی پاسە دەستگیرکراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر و دەزگای ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەریان دەستگیركرد

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر و دەزگای ئاسایشی هەرێم لەسەر بنەمای زانیاریی پێشوەختە (دوو)بازرگانی ماددەی هۆشبەریان دەستگیركرد. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر…
Total
0
Share