كارەبای سلێمانی: لە ماوەی دوو ڕۆژدا كارەبای 200 شوێن بڕدراون

سەرۆكی لیژنەی هەڵمەتی لابردنی سەرپێچیی زیادەڕۆیی سەر تۆڕەكانی كارەبا ڕایدەگەیەنێت، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا كارەبای 200 شوێن و بینای بازرگانی بڕدراون.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەنور حەمەسەعید سەرۆكی لیژنەی هەڵمەتی لابردنی سەرپێچیی زیادەڕۆیی سەرتۆڕەكانی كارەبا ئاشكرایكرد، دوای پیكهێنانی لیژنەیەك بۆ نەهێشتنی سەرپێچی و زیادەڕۆیی لە بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی، ئەمڕۆ پینجشەممە لە چەند شوێنێكی جیاجیای ناوشاری سلێمانی و دەوروبەری كارەبای ژمارەیەك شوێن و بینای بازرگانی بڕدران كە قەرزێكی زۆریان لەسەربووە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، بەهۆی پێنەدانی قەرزی كارەبا و نەبوونی پارەی كارەباوە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە ڕێگەی لیژنەكانەوە زیاتر لە 200 شوێن و بینای بازرگانیی كارەباكانیان بە كاتی بڕدراوە كە قەرزەكانیان لە سەروو 10 ملیۆن دینارەوەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راپەڕین.. بەهۆی دوو رووداوی تەقەکردنەوە دوو کارمەندی هێزە ئەمنییەکان دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین ئاشکرایکرد، بەهۆی دوو رووداوی تەقەکردنی جیاوازەوە کە بەیانیی ئەمڕۆ روویانداوە دوو کارمەندی هێزە ئەمنییەکان دەستگیرکراون.…
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: بەردەوامین لە کاری چاکسازیی شەقامەکان

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆش بەردەوامبوون لە کاری چاکسازیی شەقامەکانی شارەکە. سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەپێناو…
Total
0
Share