بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی کۆیە ڕایگەیاند، بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە سنوورەکەیان کەسێک گیانیلەدەستداوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا هاتوچۆی کۆیە ئاشکرایکرد، ڕووداوەکە لە ئەنجامی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێکی نیسان پاترۆڵ و ماتۆڕسکیلێک بووە، لە گوندی شیوەجان ڕوویداوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامی ڕووداوەکە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانیلەدەستداوە.