نوێترین زانیاری لەبارەی دەستپێکردنی یەکە نیشتەجێبوونەکانی کرێنشینان

بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی ڕایگەیاند، هەشت هەزار و 600 یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان لە سنوری سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین دروستدەکرێن.

عەزیز سەعید، بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند ،”بڕیارە هەشت هەزار و 600 یەکەی نیشتەجێبوون لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین بۆ کرێنشینان دروستبکرێن، ئێمەش بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاماری سلێمانی توانیومانە بەپێی ژمارەی دانیشتوان ژمارەی یەکەکان بەسەریاندا دابەشبکەین بەسەر ناحیە و قەزا و سەنتەری شارەکاندا”.

، ئاماژەی بەوەشکرد، “نوسراومان بۆ پارێزگای سلێمانی کردووە، کە شوێنی زەوی یەکەکان دیاریبکەن، پێوەری تایبەت بۆ دابەشکردنی یەکەکان بەسەر هاوڵاتییاندا دابنێن، کارەکان هەنگاوی زۆر باشیان بڕیوە”.

ئاشکراشیکرد، “لەو یەکانەی دروستدەکرێن، پێنج هەزار و 200 یەکە لەناو شاری سلێمانی دەبێت، بۆ هەڵەبجە نزیکەی هەزار یەکە دەبێت و لە هەزار و 500 یەکە بۆ گەرمیان دەبێت، هەوڵەکان بەو ئاڕاستەیەن کە تا کۆتایی ئەمساڵ ئەو پرۆژەیە دەست بە دروستکردنیان بکرێن”.

 

 

بابەتی پێشتر

دراوی 20 هەزار دیناری دروستدەكرێت

بابەتی دواتر

قه‌رزی 15 تا 100 ملیۆن دیناری ده‌درێت به‌ هاوڵاتییانی هه‌رێم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەرێم كەمال ئاغا: زۆرینەی فراكسیۆنەكانی پەرلەمان لەگەڵ چارەسەركردنی گرفتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمدان

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، زۆرینەی فراكسیۆنەكانی نێو پەرلەمان لەگەڵ چارەسەركردنی گرفتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی…
Total
0
Share